چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سبه‌ی وه‌فدێكی باڵامان سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات
ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئاشكرایكرد، سبه‌ی دوشه‌ممه، وه‌فدێكی باڵایان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد له هه‌ولێر و سلێمانی كۆده‌بێته‌وه.
عه‌باس رازی، ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،وتی، سبه‌ی دوشه‌ممه، وه‌فدێكی باڵای چوارچێوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد له هه‌ولێر و سلێمانی.
ئاشكراشیكردوه، وه‌فده باڵاكه پێكدێن له هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی و هادی عامری و موحسین مه‌نده‌لاوی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بڕیاره چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه كه له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا داویه‌تی به ئامانجی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانیان و پێویستی پابه‌ندبون به واده ده‌ستورییه‌كانه‌وه.
