چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوننەکان: یەک هەفتە مۆڵەتتان هەیە پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یاندا، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیان بۆ لایه‌نه سوننیه‌كان دیاریكرد به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 191ه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نوسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین بابه‌ته‌كان پێشهاته سیاسییه‌كانی وڵات، دیارترینیان بڕیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بو".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له كوتله سوننه‌كان ده‌كات له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌تاڵی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له سیسته‌می سیاسی هه‌ڵبگرن و كاندیدێك بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاری بكه‌ن".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندوه، سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی دیاریكراوه، ئامانجیش لێی ئاماده‌كاریه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024".
