چوارچێوەی هەماهەنگی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی نیشتمانی و كاری له‌پێشینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دەکاتەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی نیشتمانی و كاری له‌پێشینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كرده‌وه و راشیگه‌یاند، پێویسته ئاسته‌نگه‌كان كه روبه‌ڕوی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ژماره (233) ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان له وڵات‌دا، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتو و ڕێگاكانی دروستكردنی كه‌شوهه‌وای پێویست بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه له واده‌ی دیاریكراودا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به شێوه‌یه‌ك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك بێت و سه‌قامگیری سیاسی بپارێزێت.
ئاماده‌بوان جه‌ختیان له گرنگی درێژه‌دان به گفتوگۆی نیشتمانی و كاری له‌پێشینه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دو هێنده‌كردنی هه‌وڵه‌كان له قۆناغی داهاتودا كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌سپاندنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی موحه‌ڕه‌مه‌وه، سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی كردوه، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمام حسێن بن عه‌لی و دوپاتیكردۆته‌وه، بنه‌ماكانی ئیمام حسێن بۆ چاكسازی، دادپه‌روه‌ری، دژایه‌تیكردنی نادادپه‌روه‌ری وه‌ك چرا و ڕێنمایی ده‌مێننه‌وه له ڕێگای میلله‌ت به‌ره‌و كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری و ئازادی.
