چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە پێویستی یەکلاکردنی شایستە نیشتمانییەکان دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لە پێویستی یەکلاکردنی شایستە نیشتمانییەکان کردەوە لە ڕێگەی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تەواوی شایستە هەڵبژاردنەکانی تر، بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی ژمارە (257)ی خۆی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی ئەنجامدا، و تێیدا چەندین بابەتی ناو کارنامەکەی و دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی یەکلاکردنی شایستە نیشتمانییەکان بە دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ شایستە هەڵبژاردنەکانی تر، بەپێی سیاقە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی "هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد کە بە پرۆسەیەکی دیموکراسی بەڕێوەچوو، و ئاماژەی بە پێویستی یەکلاکردنی لیژنە پەرلەمانییەکان کرد لە پێناو تەواوکاریی کارە پەرلەمانی و جێبەجێکردنەکان".
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی ئاراستەی "کارمەندانی سوپای عێراقی پاڵەوان کرد بەبۆنەی 105 ساڵەی دامەزراندنی، و ئەو قوربانییانەی کە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری عێراقدا بەخشیویانە".
