چوارچێوەی هەماهەنگی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی بۆ کۆچی دوایی براکەی دەکات
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ هەینی، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەیەوە.
لە راگهیندراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، هاتووە: "چوارچێوەی هەماهەنگی قووڵترین سەرەخۆشی و ڕاستگۆیانەترین هاوخەمی ئاراستەی جەنابی مەرجەعی باڵای ئایینی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی حوسەینی سیستانی (خوا بیپارێزێت) دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەی، زانای پایەبەرز ئایەتوڵڵا سەید هادی حوسەینی سیستانی (خوا لێی خۆش بێت)."
راگهیندراوهكه ئهوهیش تێیدا هاتووه : "کۆچکردوو نموونەی زانایەکی کارامە بوو، تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی ئایین و زانست تەرخان کرد، چەندین قوتابی و کەسایەتی دیار لەسەر دەستی ئەو پێگەیشتن، هەروەها بە بەخششە زانستییە پتەوەکانی بەشدار بوو لە دەوڵەمەندکردنی حەوزەی زانستی و چەسپاندنی بەهاکانی میانڕەوی و پابەندبوون، بەمەش کاروانێکی پڕ لە چاکە و شوێنپەنجەیەکی چەسپاوی لە ناوەندە ئایینی و زانستییەکاندا بەجێهێشت."
له كۆتایی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه : "سەرەخۆشی لە جەنابی مەرجەعی باڵا و هەردوو کوڕە بەڕێزەکەی و کەسوکاری کۆچکردوو و دۆستانی دەکەین، لە خودای باڵادەست داواکارین کۆچکردوو بە باوەشی ڕەحمەتی خۆی بگرێت و لە بەهەشتی بەریندا نیشتەجێی بکات، و سەبووری و دڵنەوایی بە جەنابی مەرجەع و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت."
