چوارچێوەی هەماهەنگی هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بەرزدەنرخێتێت لە به پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنەکان
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هەنگاوەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بەرزنرخاند لە پابەندبوون بەو رێکەوتنانەی کە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامیداوە.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هاتووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (242)یی خۆیان له نوسینگه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرنگترین دۆسیه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"،
ئاماژەی به‌وه‌دا، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشێكی ئاشكرا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌كات، كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حكومه‌ت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گوێی له هه‌ڵسه‌نگاندنێك گرت بۆ دۆسیه‌كانی ئاو و كاره‌با له عێراق كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه خرایه‌ڕو، هاوكات باسی له‌و چاره‌سه‌رانه‌ش كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش پێشنیاری گرنگی له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕو".
عێراق خواستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه یه‌كسانه‌كان ده‌كات
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێشوازی له "هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردوه به پابه‌ندبون به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ئه‌نجامدراوه"، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه "عێراق خواستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه یه‌كسانه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاسایش و ئابوری و ژینگه‌یی".
كلمات مفتاحية
- عێراق
- چوارچێوەی هەماهەنگی
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
- رێکەوتنی عێراق و هاوپەیمانان
- کشانەوەی هێزە بیانیەکان
