چەكدارێك هێرشدەكاتە سەر دادگای باڵای تاران و لە ئەنجامدا دو دادوەری ئەو دادگایە دەكوژێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارێك هێرشدەكاتە سەر دادگای باڵای تاران و لە ئەنجامدا دو دادوەری ئەو دادگایە دەكوژێت كە بە گوێرەی میدیاكانی ئێران بە ئەزمونبون لە بوارەكانی "تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی" و "سیخوڕی"، هەروەها هێربەشبەرەكە دوای ئەنجامدانی ئەو كارە خۆشی دەكوژێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی چەکدار دزە دەکاتە ناو دادگای باڵا لە تاران و لە چالاکیەکی پلان بۆ داڕێژراودا، دو دادوەری دادگاكە كە بە ئەزمونبون لە بوارەكانی "تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی" و "سیخوڕی" تیرۆكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی ڕوداوەكەدا هەر یەكە لە دادوەران عەلی ڕازینی بەرپرسی لقی 39ی داداگ و محەمەد موقیسە بەرپرسی لقی 53ی دادگای باڵا كوژراون و هێرشبەرەكە دوای كوشتنی ئەو دو دادوە، خۆشی كوشتوە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، هێشتا وردەکاری ڕوداوەکە و ڕەوشی بریندارەکان لەبەردەستدا نییە، بەڵام لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕوداوەكە و "دەستنیشانكردنی تاوانبارانی پشتی ئەو ڕوداوە دەستیپێکردوە".
