ڕاهێنەرێکی ئاست بەرزی جیهانی ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبێتەوە
دادگای ئیسپانیا ڕۆژی چوارشەممە سزای ساڵێک زیندانی بەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلیدا سەپاند بەهۆی ئەوەی لەکاتی ڕاهێنەرایەتیکردنی ڕیاڵ مەدریددا باج لەسەر داهاتی مافی وێنەی نەداوە.
دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتەکانی ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، لە یەکەم یاریکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.
ئەنچیلۆتی کە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ و دواتر لە ٢٠٢١ تا ٢٠٢٥ سەرکردایەتی تیپی شاهانەی کردووە، لە تۆمەتێکی هاوشێوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥ بێتاوان دەرچوو، چونکە دادگا نەیتوانی بیسەلمێنێت کە ماوەیەکی زۆر لە ئیسپانیا نیشتەجێ بووە بۆ ئەوەی پابەندبوونی باجەکەی جێبەجێ بکات.
یاسای ئیسپانیا بە دەگمەن داوا دەکات سزای زیندانی کەمتر لە دوو ساڵ بۆ هەر کەسێک کە تۆمەتبار بێت بە تاوانێکی ناتوندوتیژی، بە مەرجێک پێشتر سزا نەدرابێت.
ئەنچیلۆتی لە ٢٦ی ئایار پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی وەرگرت، دوای ئەوەی ڕاهێنەری یانەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، پاریس سانجێرمان، ئێڤەرتۆن، بایرن میونشن، میلان، چێڵسی بوو.
ڕاهێنەرە تەمەن 65 ساڵەکە نوێترین کەسایەتی تۆپی پێیە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی باجی ئیسپانیاوە بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و سزای بەسەردا سەپێنراوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ساڵی ٢٠١٤دا بە شاردنەوەی داهاتەکانی پەیوەست بە مافی وێنەگرتن تۆمەتبار کرابوو، بەڵام سەرەڕای سزای زیندانیکردنەکەی، بەپێی رۆژنامە بەریتانی و ئیسپانیەکان پێشبینی ناکرێ هیچ کاتێک لە زیندانی بکرێت.
