ڕاوێژكارێكی خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات
لیوا سه‌ید یه‌حیا سه‌فه‌وی ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشدارییه‌كی بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "پێویسته ئه‌مریكییه‌كان بزانن كه پڕۆژه‌ی "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره" شكستیهێناوه.
لیوا سه‌ید یه‌حیا سه‌فه‌وی له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندوه، "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ئه‌مجاره له ده‌وری میحوه‌ره‌كه‌ی شۆڕشی ئیسلامی و به‌ره‌ی خۆڕاگری له قاڵب ده‌درێت، جیهانی ئیسلامی به ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، به 1.6 ملیار موسڵمان و دابه‌زینی ده‌سه‌ڵاتی تاوانكاری ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات".
راوێژكاره‌كه‌ی خامنه‌یی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن، هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندی و بنكه‌كانیان ڕوبه‌ڕوی گورزی توندوتر و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیتر ده‌بنه‌وه، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خوێنی سته‌ملێكراو و بێ به‌رگری له غه‌ززه، لوبنان، سوریا و ئێران ئیسرائیل دەڕژێت و له‌ناوچونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش نزیكه".
ڕونیكرده‌وه، "ڕه‌نگه دوژمن داوای ئاگربه‌ستی كاتی كردبێت، به‌ڵام ئێمه باش ده‌یانناسین، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی و ژێرخان و بنكه و هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا باش ده‌زانین"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتی سوپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه و هه‌زاران موشه‌ك لێره له بانكی داتا تۆماركراون كه هه‌مو بنكه‌كانی دوژمن ده‌كه‌نه ئامانج".
لیوا سه‌ید یه‌حیا سه‌فه‌وی ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی شه‌ڕ بكه‌ن، ئێران خولێكی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵی ئه‌وان ده‌ست پێده‌كات و سه‌ركه‌وتنی كۆتاییش بۆ گه‌لی ئازیزی ئێران ده‌بێت".
