المطلع
عاجل

post-image

ڕاوێژکاری سودانی: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دابینكردنی پاره‌ بۆ موچه‌ نیه‌


18:38 عێراق
2025-02-20
57039

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌باره‌ی بونی نه‌ختینه‌ و پاره‌ی كاش بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی عێراق دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دابینكردنی پاره‌ بۆ موچه‌ نیه‌، مانگانه‌ له‌ڕێگه‌ی داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتیه‌وه‌ پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تیش دابینده‌كرێت".

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "له‌ بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا ئه‌وله‌ویه‌ت هه‌یه‌ كه‌ گرنگی به‌ دڵنیابون له‌ دابینكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی حكومی و كۆمپانیا حكومییه‌كان ده‌درێت، جگه‌ له‌ دابینكردنی پاداشتی گرێبه‌سته‌كان و موچه‌ی خانه‌نشینان و پۆله‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاره‌ له‌پێشینه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ئێستای بودجه‌ی گشتیدا دێن، به‌ دڵناییه‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی نه‌ختینه‌یی بۆ بودجه‌دا نییه‌، جا له‌ داهاتی نه‌وته‌وه‌ بێت یان نانه‌وتی".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕونیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ داراییه‌كان ده‌وترێت، سیناریۆی خه‌یاڵیه‌ كه‌ ئامانجیان دروستكردنی دۆخێكی نادڵنیاییه‌ له‌ دۆخی ئابوری وڵاتدا، "نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن هاوڵاتی عێراقی سودمه‌ندن له‌ پاره‌ی مانگانه‌ كه‌ پێداویستییه‌كانی نزیكه‌ی 35 ملیۆن عێراقی له‌ مانگێكدا له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌می پاڵپشتی خێزانییه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌".
ده‌شڵێت، "هه‌ماهه‌نگی نێوان سیاسه‌تی دراو و دارایی كارده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ئه‌دای كاركردن و سه‌قامگیری بۆ خه‌رجكردنی مانگانه‌ی حكومه‌ت، كه‌ به‌ فه‌زای دارایی ناسراوه‌".

باسی له‌وه‌شكرد، "سیاسه‌تی ئابوری گرنگییه‌كی ورد ده‌دات به‌ دڵنیابون له‌ كاتی خه‌رجكردنی ته‌شغیلی به‌بێ پچڕان، به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ له‌ 3% زیاتر نه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ورده‌ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ختینه‌یی و خه‌رجییه‌ گشتییه‌كاندا، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری و كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌ دراوی و داراییه‌كان به‌شدارن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی ئابوری و دابینكردنی پاراستنی پێویست بۆ ئابوری عێراق له‌ ئاسته‌نگه‌كانی داهاتو".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المغنيسيوم والسكري... معدن مهم قد يساعد على ضبط سكر الدم

المغنيسيوم والسكري... معدن مهم قد يساعد على ضبط سكر الدم

2026-11-19 22:48 4203
غاز الشمال يهزم ضيفه الكرخ بهدف وحيد في دوري نجوم العراق

غاز الشمال يهزم ضيفه الكرخ بهدف وحيد في دوري نجوم العراق

2026-11-19 22:18 4821
الداخلية تكشف القطعات المكلفة بتأمين جرف الصخر شمالي بابل

الداخلية تكشف القطعات المكلفة بتأمين جرف الصخر شمالي بابل

2026-11-19 21:53 3871
الحشد الشعبي يعلن استبدال القوة الماسكة لجرف الصخر بدءاً من الغد

الحشد الشعبي يعلن استبدال القوة الماسكة لجرف الصخر بدءاً من الغد

2026-11-19 20:24 4708
الحرس الثوري الإيراني يؤكد عدم فتح هرمز قبل تحقيق الشروط السبعة

الحرس الثوري الإيراني يؤكد عدم فتح هرمز قبل تحقيق الشروط السبعة

2026-11-19 20:16 4306
أكثر من 44 مليون مستخدم لمواقع التواصل الاجتماعي في العراق

أكثر من 44 مليون مستخدم لمواقع التواصل الاجتماعي في العراق

2026-11-19 19:36 4699
الزيدي يوجه بفتح كافة الطرق في ناحية جرف النصر

الزيدي يوجه بفتح كافة الطرق في ناحية جرف النصر

2026-11-19 17:24 8491
الحميداوي: الإشكال مع الزيدي سيعالج عبر القنوات الخاصة لتفويت الفرصة على الأعداء

الحميداوي: الإشكال مع الزيدي سيعالج عبر القنوات الخاصة لتفويت الفرصة على الأعداء

2026-11-19 17:39 9332
بعد إعفائه من منصبه... اعتقال مدير عام شركة خطوط الأنابيب النفطية

بعد إعفائه من منصبه... اعتقال مدير عام شركة خطوط الأنابيب النفطية

2026-11-19 17:01 9240
عبر 5 مواجهات.. إسدال الستار اليوم على الجولة 13 من الدوري العراقي الممتاز

عبر 5 مواجهات.. إسدال الستار اليوم على الجولة 13 من الدوري العراقي الممتاز

2026-11-19 16:08 5698
السجن سنة واحدة بحق الإعلامي "قصي شفيق" في دعوى ابتزاز

السجن سنة واحدة بحق الإعلامي "قصي شفيق" في دعوى ابتزاز

2026-11-19 15:46 7919
أمانة بغداد تحدد غرامات تصل إلى 5 ملايين دينار بحق المتجاوزين

أمانة بغداد تحدد غرامات تصل إلى 5 ملايين دينار بحق المتجاوزين

2026-11-19 14:09 7561
مصدر: بدء إعادة انتشار القوات المشتركة في جرف النصر غداً الجمعة

مصدر: بدء إعادة انتشار القوات المشتركة في جرف النصر غداً الجمعة

2026-11-19 14:08 5284
تحذير من صفحات وهمية تروّج لفتح باب الشمول بإعانة الحماية الاجتماعية

تحذير من صفحات وهمية تروّج لفتح باب الشمول بإعانة الحماية الاجتماعية

2026-11-19 13:44 7915
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-11-19 12:43 6694
النزاهة تضبط مدير إحدى دوائر التنفيذ في صلاح الدين و6 متهمين آخرين

النزاهة تضبط مدير إحدى دوائر التنفيذ في صلاح الدين و6 متهمين آخرين

2026-11-19 12:01 8418
انطلاق القمة الثلاثية الصينية الروسية الأمريكية في شنجن

انطلاق القمة الثلاثية الصينية الروسية الأمريكية في شنجن

2026-11-19 11:55 5818
اليوم.. انطلاق منافسات الجولة 14 من دوري نجوم العراق بثلاث لقاءات

اليوم.. انطلاق منافسات الجولة 14 من دوري نجوم العراق بثلاث لقاءات

2026-11-19 11:53 6068