ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی غەزە
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی فه‌له‌ستین: ئه‌وه‌ی له نێوان تێكۆشه‌رانی فه‌له‌ستینیی و زانیۆنییهكان له پشتێنه‌ی غه‌زه ڕوویدا، شایه‌تی جێبه‌جێبوونی فه‌رمایشتی خوای به‌رز و مه‌زنه كه ده‌فه‌رموێ: (سته‌مكارانیش ڕۆژێك دێ بزانن به‌ره‌و چ سه‌ره‌نجامێك ده‌چن).
عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر تاوانه‌كانی هێزه زانیۆنییهكان تێپه‌ڕی له كوشتن و كاولكاریی و سووتاندن و ده‌ربه‌ده‌ركردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ده‌ستدرێژیی دژی فه‌له‌ستینییه‌كان، په‌نگی دایه‌وه و له‌سه‌ری ڕژا و ئارامیی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستینی كۆتایی هات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه هاتبوو كه بینیمان.
عەلی باپیر وتیشی: هیوادارم ئه‌وه‌ی ڕوویدا ببێته په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌ند له ڕووداوه‌كانی ڕۆژگار وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تیی زانیۆنییه داگیركاره‌كانی یه‌كه‌مینی دوو ڕووگهكه و سێیه‌مینی دوو شوێنه پیرۆزه‌كه‌ی مسوڵمانان.
له‌سه‌ر تێكڕای مسوڵمانانیش پێویسته پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به هه‌رچی له توانایاندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نزایهكیش بێت.
