ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا-ئەفریقا لە بەیروت بە سەرۆکایەتی مەندەلاوی
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دامەزراندنی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا-ئەفریقای ڕاگەیاند، کە سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی گشتی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کرد.نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،لەمیانی کۆبوونەوەکەدا مەندەلاوی جەختیکردەوە کەئەنجومەنەکە نوێنەرایەتی"پرۆژەیەکی بووژاندنەوە دەکات کەپێگەی شایستەی هەردوو کیشوەرەکە لەدروستکردنی بڕیاری جیهانی دەگەڕێنێتەوە"،ئاماژەیشیدا"ئەو پرەنسیپانەی کەلەسەری بنیاتنراوە پشت بەهاودەنگی پەرلەمانی و،دادپەروەری ئابووری و،ئاسایشی بەکۆمەڵ و،مافەکانی مرۆڤ دەبەستێت".
مەندەلاوی خوازیاری ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئاسایی لاوان و پەرلەمانی ژنان بوو بۆ پتەوکردنی بەهێزکردنی سیاسیی نەوەکانی داهاتوو، هەروەها دەستپێکردنی تۆڕێکی هاوپشتی بۆ دۆزی دادپەروەرانە، لە پێشەنگی ئەوان دۆزی فەلەستین و مافی گەلەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و قودس پایتەختەکەی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کوشتن و وێرانکاری و برسێتییەی لە فەلەستین ڕوودەدات، 'پەڵەی شەرمەزاری لەسەر برۆی مرۆڤایەتی و گەلانی شارستانی' پێکدەهێنێت".
