ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی بەرپرسانی عێراق و ئێران بوو
بەمەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەمرۆ چوار شەممە ،بەرپرسانی باڵای عێراق و ئێران لە بەغدا ، کۆبوونەوە کە هەردوو وڵات بە "مەترسییەکی گەورە" ناویان برد.
لەو بارەیەوە "ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی،جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی کاری هاوبەش کردەوە بۆ سنووردارکردنی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ،هاوکات"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق دۆسیەی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی وەک لەپێشینەی کارنامەی حکومەتدا داناوە.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ، لە وتەیەکی بەخێرهێناندا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و "حسێن زولفەقاری" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاخانەی وەزارەتی تەندروستی.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش بۆ بنبڕکردن و سنووردارکردنی دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
لەلایەن خۆیەوە" عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆی عێراق،جەختی کردەوە کە حکومەت دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکانی وەک لەپێشینە داناوە و مەترسییەکەی لە تیرۆر کەمتر نییە. وەزیری تەندروستیش ئاماژەی بە گرنگیی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کرد بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ئاڵنگارییانەی کە هەردوو وڵات لە بواری ماددە هۆشبەرەکاندا لەسەر ئاستی بەقاچاخبردن ڕووبەڕووی دەبنەوە گەورەن، و پێویستە کاربکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە گەورەیە.
جەختیشی کردەوە: یاداشتی لێکتێگەیشتن باشترین چارەسەرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بەڵا مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە ئیسلامییەکانمان.
ڕوونیشیکردەوە: کۆبوونەوە بەردەوامەکانی نێوان بەرپرسان، سووربوون و ویستی سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە دووپات دەکەنەوە،و هیوای خواست کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بن بۆ بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵات.
لەلایەن خۆیەوە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،لە وتەکەیدا لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە:حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان داوە و لە کارنامەی حکومەتدا وەک لەپێشینە دایناوە و بە یەکێک لە گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەی داناوە کە مەترسییەکەی لە تیرۆر کەمتر نییە.
وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی دارایی و لۆجستیی گەورە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ، بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی تواناکانی بەشێوەیەک کە لەگەڵ قەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیدا بگونجێت.
هەروەک وتیشی: وەزارەت ڕێکاری خۆپارێزیی گرتووەتەبەر لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە،کە ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر دەستخستنی ئەنجامی باش، وەک دەستبەسەرداگرتنی چەندین تەن لە ماددە هۆشبەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەدان تۆڕی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەوە جگە لە بەهێزکردنی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی خواست و خستنەڕووی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی دامەزراندنی چەندین سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
