ڕۆمانۆوسکی له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سەر کۆمپانیای فلای بەغدا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بەسەر کۆمپانیایهكی فڕۆکەوانی عێراقی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: سزاكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه.
هه‌روه‌ها دەڵێت: "به‌كارهێنانی كۆمپانییانهیهكی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پاره، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە".
ئاماژەی بەوەشدا، سزادانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغدا و هەروەها سێ سەرکردەی حزبوڵڵای عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا، سوربوونی وڵاتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانە دووپات دەکاتەوە، کە سوپای پاسداران و لایەنەکانی نزیک لەو سوپایە بۆ سەر عێراقییەکان دروستیان کردووە.

