ڕێنماییەکی بەپەلە بۆ گەڕانەوەی گروپێکی مەشقی عێراقی کە پێکهاتوە لە 500 کەسی لە ئەفسەر لەپاکستان
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، سودانی فه‌رمانی گەڕانەوەی هێزێكی عێراقی ده‌ركردوه کە پێکهاتوە لە 500 کەس لە ئەفسەر و کارمەندان لە ئیسلام‌ئابادی پایتەختی پاکستان، كه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردوه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەكدا باسی له‌وه‌كردوه، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی گەڕانەوەی گروپێکی مەشقی عێراقی کە پێکهاتوە لە 500 کەسی لە ئەفسەر و کارمەندانی وەرگیراو لە ئیسلام‌ئاباد ده‌ركرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه سەر بە فەوجی دوی لیوای 66ن لە فیرقەی دوەمی هێزە تایبەتەكان، كە لە ئێستادا لە پاكستاندان، به‌پێی ڕێككەوتنێكی پێشوی نێوان هه‌ردو وڵات به‌مه‌به‌ستی مەشق و ڕاهێنان ڕه‌وانه‌ی پاكستان كراون، به‌ڵام بەهۆی دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ده‌ڵێت، ئەو هەنگاوە لە خەمی سەلامەتی هێزە چەكدارەكانه و رێوشوێنی پێویست لەلایەن وەزارەتەوە گیراوەتەبەر بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق.
