ڕەزامەندی درا لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەریی "بەسمە" بۆ پێدانی قەرز بە ژنان
سهرۆك وهزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی کرد و هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و میکانیزمەکانی بەهێزکردنیان لە بازاڕی کار تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی درا لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەریی "بەسمە" بۆ پێدانی قەرز بە ژنان و دروستکردنی کارگەی بچوک و مامناوەند بە ڕێژەی سودی کەم، بە هاوکاری کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای گەرەنتی عێراقی.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئهمڕۆ محهمهد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی کرد و پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەن و سەرجەم ژنانی عێراق کرد بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی عێراقەوە و جەختی لە بەشداری فەرمانگەکانی تایبەت بە ژنان کردەوە لە بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە کە بەهای نیشتیمانی بەرجەستە دەکات.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە میانەی کۆبونەوەکەدا هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و میکانیزمەکانی بەهێزکردنیان لە بازاڕی کار تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی درا لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەریی "بەسمە" بۆ پێدانی قەرز بە ژنان و دروستکردنی کارگەی بچوک و مامناوەند بە ڕێژەی سودی کەم، بە هاوکاری کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای گەرەنتی عێراقی.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، سودانی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی ڕاسپارد دیدار لەگەڵ ژنە خاوەنکار و پڕۆژەکان ئەنجام بدەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی بازرگان و فیدراسیۆنی پیشەسازییەکان.
ئهوهش هاتوه، لە بەشێکی دیكهی کۆبونەوەکەدا ڕەزامەندی درا لەسەر دەستپێکردنی قۆناغی دوەمی ڕاهێنانی ئەندازیاری کشتوکاڵی بۆ ژنان لە 15 پارێزگا، کە 100 ئەندازیاری ژن لە هەر پارێزگایەک لەخۆبگرێت، جگە لە دەستپێکردنی بەرنامەیەک بۆ ڕاهێنانی ژنانی پزیشکی ڤێتێرنەری و ئەندازیاری شارستانی و تەلارسازی وەک قۆناغی یەکەم، کە 500 پزیشک و ئەندازیاری ژن لەخۆبگرێت.
