کارەبای سلێمانی:لێخۆشبوونی 15% قەرزی کارەبا کۆتایی دێیت
بهڕێوهبهرایهتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لێخۆشبوونی 15% قەرزی کارەبا پۆلەکانیبازرگانى و پیشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى لە 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد،لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی "بازرگانى و پیشەسازىو كشتوكاڵى و حكومى" کە لە بەرواری 28/8/2023 بۆ ماوەی سێ مانگ دەستیپێکرد لە بەروارى28/11/2023 کۆتایی دێت.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هاوبەشانى بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکەین،ئەوانەى دەیانەوێت سوودمەندبن لە داشکاندنى 15%ى قەرزى کارەبا پێویستە تا بەروارى28/11/2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەوبڕیارە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا، سەبارەت به پارەی کارەبای ماڵان لێخۆشبوونەوکە لە بەروارى23/10/2023 کۆتایی هاتووە.
