کارەبای کوردستان: گرفتی پچڕانی کارەبا دروستدهبێت
وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبو.
وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروستبو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
25ی مانگی رابردو وهزارهتی كارهبا له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.
