کرستیانۆ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەشداریکردن لە کلاسیکۆی ئیتیحاد دیاریکرد
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، بڕیاری کرستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسری ئاشکرا کرد سەبارەت بە یارییەکەی سبەی هەینی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد، کە لە یاریگای "ئەووەڵ پارک" لە لووتکەی یارییەکانی گەڕی ٢١ی خولی ڕۆشنی سعوودی بەڕێوەدەچێت.
ڕۆناڵدۆ لە یاری ڕابردووی تیپەکەی بەرامبەر یانەی ڕیاز لە گەڕی بیستەمی خولی ڕۆشن غایب بوو.
هەندێک ڕاپۆرت دووپاتیان کردەوە کە ئەم غیابەی بەهۆی ناڕەزایی "دۆن" بووە لە گواستنەوەی کەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسی لە یانەی ئیتیحادەوە بۆ یانەی هیلال لە گواستنەوەکانی زستانەدا، چونکە ئەو پێی وایە یانەی "هیلال" پشتگیرییەکی زیاتری لە یانەکانی تری ڕکابەری وەرگرتووە.
دوێنێ چوارشەممە، کرستیانۆ گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی نەسر، ئەمەش وایکرد پێشبینییەکان بەرەو ئەوە بچن کە لە کلاسیکۆدا بەرامبەر ئیتیحاد بەشداری بکات.
بەڵام تۆڕی "ESPN"ی جیهانی جەختی کردەوە کە بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانی، کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستەکەی و بۆ دووەم یاری لەسەریەک بایکۆتی یارییەکەی نەسر دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەی هیچ گەرەنتییەکی بەرچاوی وەرنەگرتووە کە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی ئەو یانانەدا بکات کە خاوەندارێتییان دەکات لە خولی سعوودی.
سەرچاوەکانی ئەو تۆڕە ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەگەر لە هەفتەکانی داهاتوودا گەرەنتی هیچ گۆڕانکارییەک نەدرێت، ئەوا ڕۆناڵدۆ لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا داوای ڕۆیشتن لە یانەکە دەکات
