کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕکابەری لەسەر باشترین گۆلکاری ئەمساڵی جیهان دەکات
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بۆ یانەی نەسری سعودی یاری دەکات، دەیەوێت ئەمساڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی لیستی گۆڵکارەکانی جیهاندا بێت، رۆناڵدۆ لەم ساڵەدا تا ئێستا لە چەندین پێشبڕکێ و خول 51 گۆڵی تۆمارکردووە، لەوانە 31 گۆڵ لە خولی ڕۆشنی سعودی.
رۆناڵدۆ لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی لیستی باشترین گۆڵکارەکانی ساڵی 2023 دایە، بەڵام دەرفەتی ئەوەی هەیە هێرشبەرەکانی دیکە تێبپەڕێت و لەگەڵ هاری کەین و کیلیان مباپێ کێبڕکێ دەکات کە بە 52 گۆڵ لە ڕیزبەندی یەکەمن لە لیستی گۆلکارانی جیهان.
لە کاتێکدا کە هاری کەین و مباپێ ناتوانن گۆڵەکانیان لە ساڵی 2023 زیاد بکەن بەهۆی تەواوبوونی یاری یان کانیان لەمساڵەدا، بەڵام رۆناڵدۆ ئەمساڵ دوو یاری ماوە و پێویستی بە دوو گۆڵ هەیە بۆ ئەوەی لە ڕکابەرەکانی زیاتر بێت و ببێتە باشترین گۆڵکەری ساڵ.
لەلایەکی دیکەوە، ئێرلینگ هالاند، یاریزان و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بە 50 گۆڵ لە ڕیزبەندی گۆلکارانی جیهان لەم ساڵەدا دێت.
