کورد وئەمریکا لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هاوڕا دەبن
هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا هاوڕابون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پێگەی فەرمی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی، حکومەتی هەرێم و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دولایەنە کردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پەیوەندییەکەدا، هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هاوڕابون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بوەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.
