کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی خامنەیی سەرەخۆشی لە ئێران دەکات و داوای سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان،پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەل و حکومەت و سەرکردایەتی ئێران کرد بەبۆنەی شەهید بوونی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی.
بارزانی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووه ،تیایدا ڕایگەیاندووە: گەرمترین پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و حکومەت و سەرکردایەتی ئێران دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، زانای ئایینی دیار. هاوبەشی ئەو خەم و پەژارەین و داوا لە خودا دەکەین بە بەزەیی فراوانی خۆی شادمانی بکات و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات، و سەبووری و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە ، سەرۆکی هەرێم دەڵێت : لەم بارودۆخە سەختەدا، جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان بە ئاشتییانە دەکەینەوە،هەر بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات لە ڕاگرتنی ململانێکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
