کوردستان دوای چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکی، هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگهیاند، بەهۆی دروستبونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی ههناردهكردنی نهوت ڕاگیرا، بهڵام له ئێستادا ئهو كێشانه بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوبارە دەستیپێكردەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ رێكەوتی (3ی تشرینی یەكەمی 2025) بەهۆی دروستبونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا، لەكاتی ئێستادا ئەو كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە".
نیوهڕۆی ئهمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راوەستاوە، بەهۆی پڕبونی كۆگاكانی ئەمباركردنی نەوتەوە لە توركیا. هاوكات كۆمپانیای نەوتی باكوریش دەڵێت، "ڕاگرتنەكە رێکارێکی ئاسایی بوە و هەناردەکردنەوە دەستی پێکردوەتەوە".
