کوردستان... دورخستنەوەی بانكی په‌ره‌پێدانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له هه‌ژماری من
ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ،دورخستنەوەی بانكی په‌ره‌پێدانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی (IDB) له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راگەیاند،وتیشی "ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی له (IDB) تۆماركراون په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانییان".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بانكی په‌ره‌پێدانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی (IDB) له‌مه‌ودوا به‌شێك نابێت له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌هۆی سنورداركردنی خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كانی بانكی ناوبراو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ڕوی مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له بانكی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (IDB) تۆماركراون، له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و ئاگادارده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانییان بۆ یه‌كێك له بانكه‌كانی دیكه‌ی ناو پڕۆژه‌كه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ حه‌وت له بانكه هاوبه‌ش و ڕێگه‌پێدراوه‌كان كه ته‌واو پابه‌ندن به ڕێنمایی و پێوه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراقی و توانای مامه‌ڵه‌كردنیان به دۆلار هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ڕێگه به سودمه‌ندانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌دات له‌وه‌ی كارته بانكییه‌كانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كاربهێنن".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، له مانگی (شوبات/2)ی ساڵی 2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ی ڕاگه‌یاند وه‌ك به‌شێك له دیدگا و ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان بۆ فراوانكردنی گشتگیری دارایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به پاره‌ی نه‌ختینه (كاش).
