کوردستان ... لە 6 تا 11ی تشرینی دووەم پشووی فەرمیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،رایگەیاند بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،له 6 تا 11ی تشرینی دووەم پشووی فەرمیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن .
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێكدا بڵاویکردەوە: بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی عێراق، ئەو ناوەندانەی دەبنە بنكەی هەڵبژاردن لە ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، دەدرێنە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
ئاماژەی بەوەشدا: لە 6ـی تشرینی دووەمی 2025، تاوەكوو 11ـی هەمان مانگ، دەوامی گشت ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ئەهلی و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەبێتە پشووی فەرمی، لە ڕۆژی چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دەوام لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
ئاشكراشیكرد: ئەو قوتابخانانەی وەك بنكەی دەنگدان دراونەتە كۆمیسیۆن،پێویستە بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگێری قوتابخانە ڕادەست بكرێتەوە.
