کوژرانی به‌رپرسێكی سوپای پاسداران له لوبنان
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌ی ناسریه له لوبنان، "دیارترین ئه‌ندامی یه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای قودسی ئێران"یان كردۆته ئامانج .
ئه‌فیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، "به ئامانجگرتنی حسێن جه‌وهه‌ری له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان سوپا و ده‌زگای ئاسایشی شاباك ئه‌نجامدراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حسێن جه‌وهه‌ری سه‌ر به یه‌كه‌ی 840ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای قودسی ئێرانه ، و له ساڵانی ڕابردودا ئۆپه‌راسیۆنی دژی ئیسرائیل له به‌ره‌ی سوریا و لوبنان ئه‌نجامداوه.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردوه، حسێن جه‌وهه‌ری له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوپای پاسدارانی ئێران كاری كردوه و به‌شداری له چالاكییه‌كانی دژ به ئیسرائیل و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ژێر ئاراسته‌ی ئێران‌دا كردوه، یه‌كه‌ی 840یش یه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای قودسه كه ئه‌سغه‌ر باقری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و محه‌مه‌د ڕه‌زا ئه‌نساری جێگرهكهیه و به‌رپرسیاره له ئاراسته‌كردنی چالاكییه‌كانی ئێران دژی ئیسرائیل.
