کوژرانی کۆمەڵێک سەرکردەو ئەندامی ڕێکخراوی ئەلشەباب لە سۆماڵ
سوپای سۆماڵ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندووە، کە لەئۆپراسیۆنێکی فراواندا 16 ئەندامی میلیشیای چەکداری ئەلشەباب کە سەرکردە باڵاکانیان تێدایە لە هێرشێکی ئاسمانیدا بەئامانجگرت کوژراون لە پارێزگای شبیلی ناوەڕاست، لە ئۆپراسیۆنێک کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتی سۆماڵ لە ئەفریقا ئەنجامدرا.
ئاژانسی هەواڵی سۆماڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی بسرای پارێزگای شبیلی ناوەڕاست ئەنجامدرا و کۆبونەوەیەکی تیرۆریستیان کردۆتە ئامانج کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا ئەو کۆمەڵەی کوژران گیریان خواردبوو.
لە هێرشە ئاسمانییەکاندا ئۆتۆملە شەڕکەرەکانی سەر بە میلیشیا تیرۆریستییەکانی ئەلشەباب تێکشکێندرا.
چەکدارانی ئەلشباب کە لە وڵاتی سۆماڵ لە ئەفریقا چالاکن، باڵێکی چەکداری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدەیە لە ئەفریقا، چالاکی کتوپڕ دژی هاوڵاتیان و سووپای سۆماڵ ئەنجامدەدەن.
