کۆمسیۆن بڕی پاداشتی كارمه‌ندانی ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری کرد
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بڕی پاداشتی كارمه‌ندانی چاودێری وێستگه و بنكه‌كانی ده‌نگدانی دیاریكرد ،ئاماژەی بەوەکرد ئه‌گه‌ر پێویست بوو هه‌مان كه‌س له هه‌ردو ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیدا ده‌وام بكات ئەوا پاداشتی زیاتر وەردەگرێت
جومانه گلای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكدا رایگەیاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یلول كاتژمێر 11:00ی به‌یانی له ژوری ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی تیروپشكێك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی ڕاپرسی ئه‌نجامده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته رێكخه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت بڕی 300 هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك رۆژی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌ت بێت یاخود گشتی، بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تیش كه ده‌بنه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كان بڕی 200 هه‌زار دیناره، بۆ كارمه‌ندانی بنكه‌كانیش بڕی 150 هه‌زار دیناره".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "بڕی پاداشت بۆ خوێندكاران یان ده‌رچوان ئه‌گه‌ر رێكخه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان بن بڕی 400 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ده‌نگدان بن بڕی 300 هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی ناوه‌ندی ده‌نگدان یان وێستگه بن 250 هه‌زار دیناره، پاداشتی كارمه‌ندانی یه‌ده‌گیش كه 5%ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌نگدان پێكده‌هێنن، بۆ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی بڕی 50 هه‌زار دینار، بۆ خوێندكار یان ده‌رچوی زانكۆ بڕی 100 هه‌زار دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر پێویست بوو هه‌مان كه‌س له هه‌ردو ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیدا ده‌وام بكات، بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ یه‌كێك له‌و دو رۆژه زیاد ده‌كرێت، وه‌ك قه‌ره‌بوی كاره‌كانیان له ڕۆژی دوه‌می ده‌نگدان.
باسی له‌وه‌شكردوه، داواكار تێچوی كرێی ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌ڵێننامه و كرێی خه‌رجكردنی پاداشته‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
