کۆمسیۆن شەش كاندیدی بەهۆكاری جیاجیا لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن بێبەشکرد
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە شەش كاندیدی بەهۆكاری جیاجیا لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن بێبەشکرد و ئەو دەنگانەی کە لە کاتی دەنگداندا بەدەستیان هێناوە ڕاگرت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە شەش بڕیاری جیاوازدا، بڕیاری دورخستنەوەی هەر یەك لە؛ ئەحمەد عابدین لە هاوپەیمانی سەڵاحەدین، یونس قاسم لە هاوپەیمانی حەسم لە بازنەی بەغدا، نیهاد فەیسەل لە هاوپەیمانی سیادە، خوزەی عەلیوە رەكاز لە هاوپەیمانی حەسم، هابە تۆفیق هەمزە لە هاوپەیمانی حەسم و نوفل شەریف فەیسەل كاندیدی سەربەخۆ، دەركرد.
بەگوێرەی بڕیارەكانی كۆمسیۆن، هاوكاری دورخستەوە ئەو كاندیدانە بۆ پێشێلكردنی یاسا و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پوچەڵبونەوەی بڕوانامەی ئەکادیمیان گەڕاونەتەوە.
كۆمسیۆن بڕیاریشی داوە بە ڕاگرتنی دەنگی ئەو كاندیدانە، كە سیانیان لە هاوپەیمانی حەسمی سوننەكانن.
