المطلع
عاجل

post-image

کۆمسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان هیچ سودێكی نابێت و كه‌س ناتوانێت له‌بری كه‌سێكی دیكه‌ ده‌نگ بدات


19:39 عێراق
2025-10-12
31615

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ یان كڕینی كارتی ده‌نگده‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك قه‌واره‌ یان كه‌سایه‌تییه‌وه‌ تاوانی هه‌ڵبژاردنه‌و سه‌رپێچیكاران بێبه‌شده‌كرێن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ده‌شڵێت، جگه‌ له‌وه‌ش كڕینی كارتی ده‌نگدان، هیچ سودێكی نابێت و كه‌س ناتوانێت له‌بری كه‌سێكی دیكه‌، ده‌نگ بدات.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویكرده‌وه‌، "ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر، پاراستنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانییه‌".

نیبراس ئه‌بو سوده‌، جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وتی‌، "كۆمسیۆن به‌وپه‌ڕی جددییه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌ كۆكردنه‌وه‌ یان كڕینی كارتی ده‌نگده‌ر هه‌ندێك لایه‌ن یان كه‌سایه‌تی ده‌كات".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌م كارانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بسه‌لمێنرێن تاوانێكی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌یه‌ و ئامانج لێی دروستكردنی كاریگه‌ریه‌ له‌سه‌ر ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران، زیانێكی ڕاسته‌وخۆ بۆ ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن دروستده‌كه‌ن، كۆمسیۆن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رم و نیان نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌ جۆره‌ كارانه‌".

نیبراس ئه‌بو سوده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ پێشێلكارییانه‌ بسه‌لمێنرێن، كۆمسیۆن ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ش بێبه‌شكردنی كاندیدی سه‌رپێچیكار له‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه‌ بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و جێبه‌جێكردنی سزا یاساییه‌كان كه‌ له‌ یاسا كارپێكراوه‌كاندا دیاریكراون".

رونیشیكرده‌وه‌، "كۆمسیۆن ڕێوشوێنی توندی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له‌ خراپ به‌كارهێنانی كارتی ده‌نگده‌ران، كارته‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ كه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت به‌ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ڕه‌سه‌نایه‌تی سێ فاكته‌ری، دوای 72 كاتژمێر له‌ به‌كارهێنانی كارته‌كه‌ ناچالاك ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ش، كارته‌كه‌ ته‌نها بۆ ده‌نگده‌ر یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ ده‌درێت دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان وه‌ك تاكه‌ خێزان له‌سه‌ر كارتی به‌شه‌خۆراكی، بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی یان ده‌ستكاریكردنی".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كارتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی بڕگه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی،  یاسای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ (12)ی ساڵی 2018 و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌ (4)ی ساڵی 2023، و تاوانه‌كانی وه‌ك: به‌ده‌ستهێنانی كارتی ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، كڕین یان فرۆشتنی كارتی هه‌ڵبژاردن، خۆنمایشكردن له‌ ده‌نگده‌رێكی دیكه‌ یان ده‌نگدان به‌ناوی ئه‌و، به‌كارهێنانی كارته‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان".

ئاشكراشیكردوه‌، "سزای یاسایی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌توانێت زیندانیكردن یان غه‌رامه‌كردن له‌خۆبگرێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی قورسی كرده‌وه‌كه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ له‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-08-19 00:24 14804
توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

2026-08-18 22:40 15594
عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

2026-08-18 21:45 5162
العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

2026-08-18 21:11 4643
الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

2026-08-18 20:30 4857
أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

2026-08-18 18:03 4820
ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

2026-08-18 16:51 4717
مستشار الزيدي: حصر السلاح إطار تنظيمي لحماية المقاتلين وليس للتفريط بتضحياتهم

مستشار الزيدي: حصر السلاح إطار تنظيمي لحماية المقاتلين وليس للتفريط بتضحياتهم

2026-08-18 14:59 4160
الزيدي يتابع اعتداءات أربيل مع بارزاني ويؤكد حماية أمن العراق

الزيدي يتابع اعتداءات أربيل مع بارزاني ويؤكد حماية أمن العراق

2026-08-18 14:18 5141
ضبط 21 متَهَماً بجباية أموال غير قانونية من صهاريج النفط بصلاح الدين

ضبط 21 متَهَماً بجباية أموال غير قانونية من صهاريج النفط بصلاح الدين

2026-08-18 12:38 20634
تباين أسعار صرف الدولار بين بغداد وأربيل

تباين أسعار صرف الدولار بين بغداد وأربيل

2026-08-18 12:14 4445
استكمال إجراءات الحسابات الختامية وموازين المراجعة للسنوات المالية 2023 و2024 و2025

استكمال إجراءات الحسابات الختامية وموازين المراجعة للسنوات المالية 2023 و2024 و2025

2026-08-18 10:44 4920
طقس العراق.. تصاعد للغبار وارتفاع في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وارتفاع في درجات الحرارة

2026-08-18 09:42 22930
بدعم من بيانات الوظائف والتوتر الجيوسياسي.. المعدن الأصفر يواصل الارتفاع

بدعم من بيانات الوظائف والتوتر الجيوسياسي.. المعدن الأصفر يواصل الارتفاع

2026-08-18 09:05 5423
​مخاوف الإمدادات تقفز بالنفط فوق 91 دولاراً مع تعثر محادثات السلام

​مخاوف الإمدادات تقفز بالنفط فوق 91 دولاراً مع تعثر محادثات السلام

2026-08-18 08:44 4728
متحدث الحكومة: حصر السلاح قرار سيادي حاسم.. وإعادة هيكلة لتشكيلات الحشد

متحدث الحكومة: حصر السلاح قرار سيادي حاسم.. وإعادة هيكلة لتشكيلات الحشد

2026-08-18 00:49 25742
الإطار يُقيّم 100 يوم من عمر الحكومة ويُجدد التمسك بمطلب حصر السلاح

الإطار يُقيّم 100 يوم من عمر الحكومة ويُجدد التمسك بمطلب حصر السلاح

2026-08-18 00:17 7593
الصدر: على الإخوة في الحرس الثوري الإيراني عدم ضرب الأراضي العراقية

الصدر: على الإخوة في الحرس الثوري الإيراني عدم ضرب الأراضي العراقية

2026-08-17 21:18 26901