کۆمسیۆن لیژنەی یاسایی بە سەرۆكایەتی دادوەر و ڕاوێژكاران بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكانی هەڵبژاردن پێکدەهێنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێكهێنانی لیژنە یاساییەكانی بە سەرۆكایەتی دادوەر و ڕاوێژكاران بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكان پشتڕاستكردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكانی دەستەی كۆمیساریا لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی تانەیان لێدەدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: كۆمسیۆن لیژنەكانی لە ستافی یاسایی تایبەتمەند پێكهێناوە، بە سەرۆكایەتی ئەندامانی دەستەی كۆمیساری كە دادوەر و ڕاوێژكارن، بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەنجامی كۆتایی بە بڕیارێكی ئەنجومەنی كۆمیساران ڕادەگەیەنرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە هەموو بڕیارێكی دەستەی كۆمیساریەكان لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە بەرواری بڵاوكردنەوەیەوە تانە لە دەسەڵاتی دادوەریدا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەنجامی كۆتایی بە بڕیارێكی دەستە ڕادەگەیەنرێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەی تانەدان و یەكلاییبوونەوەی، دادگای فیدراڵی ئەنجامەكان پەسەند دەكات، ئاماژەی بەوەشكردووە دەنگی كاندیدە بێبەشكراوەكان لە لیستەكە دوورخراوەتەوە.
