کۆمسیۆن: پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ، پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه ،ئاماژەی بەوەشکرد هه‌نگاوی دووه‌میشان وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیدهكانە له نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكان‌و دواتر ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمسیۆن، له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان..
ئەمڕۆ هەینی، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، وردبینیكردنی زانیارییه‌كانی کاندیدەکان و ئاستی شایسته‌ییان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنه‌كه، ١٥ رۆژی پێویسته.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: بە پلانێک رێژەی هەژاری لە هەرێم و عێراق دادەبەزێنین
باسی لەوەشکرد، هه‌ر یه‌ك لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری، دەستەی دەستپاکی، هاوكات دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسەی وردبینی زانیاری ناوی کاندیدان ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ١٥ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
