کۆمسیۆن: ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌تدا گه‌یشتوه‌ته 82.42%
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌تدا گه‌یشتوه‌ته 82.42% و زۆرترین رێژه‌ش له هه‌رێمی كوردستان به‌شداربون.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند "ده‌نگدانی تایبه‌ت له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چو، كۆی گشتیی به‌شداربوان ملیۆنێك و 100 هه‌زار ده‌نگده‌ربو له‌كۆی ملیۆنێك و 313 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشته 82.42%ی كۆی ده‌نگده‌ران".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "كۆمسیۆن سیسته‌م و ڕێساكانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه داناوه، به پاڵپشتی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردن، كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر مانه‌وه له دورییه‌كی یه‌كسان له هه‌موان له پێناو پاراستنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران".
