کێشەکانی محەمەد سەڵاح و سلۆت بە کاتی چارەسەرکران
محەمەد سەڵاح و سلۆت گفتوگۆیان کردووە و ئەو یاریزانە بانگهێشتی پێکهاتەی یانەکەی کرایەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا کێشەیەکی گەورە لەناو یانەی لیڤەرپوڵدا سەریهەڵدا ئەویش دوای ئەوەی کە محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری ئەو یانەیە بە ئاشکرا باسی لە بوونی پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ ئارنی سلۆتی راهێنەری یانەکەی کرد.
دواتر ئەو یاریزانە لەلایەن راهێنەرەکەوە سزادرا و لە پیکهاتەی یانەکە بۆ یارییەکان دوورخرایەوە تەنانەت ئەستێرە میسڕیەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و باس لەوە دەکرا کە نەدەبوو بەو شێوەیە باسی کێشەکان بکات.
لە نوێترین پێشهاتدا، محەمەد سەڵاح بانگهێشتی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییەکەی برایتۆن کرایەوە ئەوەش دوای ئەنجامەکانی گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری یانەکەی.
ۆرژنامەی زە تایمزی بەڕیتانی ئاشكرایکردووە، ئارنی سلۆت و محەمەد سەڵاح رووبەڕوو یەکیان بینیوە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر کێشەکانی رابردوو، هەردوولا بە شێوەکەی کاتی رێککەوتوون بەڵام یەکلاکردنەوەی هەموو بابەتەکە دەکەوێتە دوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
