کەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ شه‌ممه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه بارینی به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێت
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، بارینی به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه نیمچه به‌رزه‌كان كڕێوه ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
وه‌ك كه‌شناسی ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 2 تا 5 پله نزمتر ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یه‌كشەممه، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەمو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 کم/ک بەتایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت.
به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێننه‌وه‌و نزیك ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 10، سلێمانی: 7، دھۆک: 9، کەرکوک: 11، ھەڵەبجە: 8، زاخۆ: 10، سۆران: 7، گەرمیان: 12 پلە.
