کەشناسی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەم شەپۆلی بارانبارینەی کۆتایی دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە سەر ناوچەی جیا جیا.
بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە 10-12-2025، بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو بەرەو کۆتای دەچێت , بەڵام ناجێگیری کەش هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری کەمێک باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی جیا جیا هەبێت.
دەشڵێت: کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە کۆتای دێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە سەر ناوچەی جیا جیا.
هەروەها سبەى پێنجشەممە 11-12-2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا هەیە , وە بەگشتی کەشەکە تا ڕادەیەک جێگیرە جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
