کەشناسی پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارانبارین لەبەشی باکوری وڵاتدا دەکات
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی کەشناسیی عێراق، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینیی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری وڵات دەکات.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە دەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە: سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، و خێرایی بای باکووری ڕۆژئاوا سووک بۆ مامناوەند دەبێت،و لە بەشەکانی ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کم لە کاتژمێرێکدا،کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ،و پلەکانی گەرماش بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن، و مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵدا دەبێتە (5-7) کم.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەم شێوەیەیە لە دهۆک 28، و سلێمانی 29، و هەولێر 30،و نەینەوا و کەرکوک و ئەنبار 32،و لە سەڵاحەدین 33، بەغداد و دیالە و کەربەلای پیرۆز 35،و لە نەجەفی ئەشرەف و بابل 36، و لە واست و دیوانییە و موسەننا 37، و لە میسان و زیقار 38،و لە بەسرە 39 پلەی گەرمی دەبێت .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەی باکوور دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، و بای باکووری ڕۆژئاوا سووک بۆ مامناوەند دەبێت و خێراییەکەی (10-20) کم دەبێت، لە بەشەکانی ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و دەگاتە 30 کم لە کاتژمێرێکدا، کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا دادەبەزن، و مەودای بینین (8-10) کم دەبێت، و لە کاتی تۆز و خۆڵدا دەبێتە (5-7) کم.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک لەسەر لووتکە چیاکان، و ئاسمان لە ناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئاسمان بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە.
