کەشناسی: پێشبینی دەکرێت تاوەکو رۆژی یەک شەممەی داهاتوو باران و هەورەبروسکە بێت
ئەمڕۆ چوارشەممە،دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕوەشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کەتیایدا پێشبینی بارانبارینی بەردەوام ،تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ،تیایدا هاتووە: "سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە سەرتاسەری وڵاتدا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی کەم لە ناوچەکانی باشوور،و پلەکانی گەرما لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک دادەبەزن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: لە دهۆک و سلێمانی 16،و هەولێر 18،و نەینەوا 19،و کەرکووک 21،و سەڵاحەدین و ئەنبار و بەسرا 22،و بەغداد و دیالە و نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز و دیوانیە و موسەنا و زیقار 24،و میسان و واست و بابل 25 پلەی گەرمی دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: بۆ ڕۆژی هەینی،ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەمی پچڕپچڕ لە سەرتاسەری وڵاتدا،و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکووریش کەمێک دادەبەزن،هەروەها مەودای بینین لە کاتی باراندا (5-7) کم دەبێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئاسمان بۆ ڕۆژی شەممە، بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی کەم لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،هەروەک لە بەشەکانی باکووری ناوچەکانی وڵاتدا بارانەکە زیاتر دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات کەمێک لە چاو ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، مەودای بینین لە کاتی باراندا (5-7) کم دەبێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە : یەکشەممەی داهاتوو،ئاسمان هەور دەبێت،لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند و بەخوڕ ، کە هەورەبروسکەی لە چەندین شوێنی وڵاتدا لەگەڵدا دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی باکووریش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن،و مەودای بینین لە کاتی باراندا دەبێتە (5-7) کم.
