گروپەکانی یەمەن کەشتییەکی یۆنانیان بۆردۆمان کرد
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، حوسییەکانی یەمەن بە موشەک هێرشیان کردوەتە سەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوتی یۆنانی، بەڵام هیچ زیانێک بە ئەندامەکانی نەگەیشتوە و کەشتییەکە لە رێرەوی خۆی بەردەوامە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 1:00ی شەوی 17 لەسەر 18ی ئەم مانگە، حوسییەکانی یەمەن موشەکێکی بالیستیان ئاڕاستەی کەشتی (ئێم تی ویند)ی گوێزەرەوەی نەوت کرد کە ئاڵای پەنەمای لەسەر و لەلایەن یۆنانەوە بەرێوەدەبرێت.
کەشتییەکە پێشتر لە روسیاوە بەرێکەوتوە و هەوڵی گەیشتنی بە چین داوە، بەهۆی موشەکەکەوە شەپۆلی بەهێز لە نزیک کەشتییەکە دروستبوە و ئاڕاستەکەی تێکچوە، کەشتییەکی تایبەت بە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هانای ئەو کەشتییە یۆنانیە چون و دواتر دەرکەوت پێویستیان بە هاوکاری نەبوە
کەشتیوانەکانی سەر ئێم تی ویند توانیان سیستمی رۆیشتن و ئاڕاستەکردنی کەشتییەکە رێکبخەنەوە، هیچ کەشتیوانێکیش زیانی گیانی پێنەگەیشتوە.
