گرژی لەیەکەم وتاری ترەمپ بۆ کۆنگرێس دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی کەوتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکیدا بۆ کۆنگرێس جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا گەڕاوەتەوە و خەونی ئەمریکا "ڕاناگیرێت"، هەروەها دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکە ئەمڕۆ دوای مانگ و نیوێک لە دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی، متمانەی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.
لەیەکەم وتاریدا بۆ کۆنگرێس دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ گوتی: "ئەمریکا گەڕاوەتەوە" و گوتوویەتی: "خەونی ئەمریکا گەشە دەکات، زیاتر و باشتر لە هەموو کاتێکی تر، خونی ئەمریکا ڕاناگیرێت و وڵاتەکەمان لە لێواری بەدەستهێنانی گەڕانەوەیەکدایە کە جیهان پێشتر نەیبینیوە و ڕەنگە جارێکی تر نەیبینێتەوە".
لەکاتی وتارەکەی ترەمپ، گرژی لەناو هۆڵی ئەنجومەنی پیران کەوتەوە، کاتێک ژمارەیەک لە یاسادانەرانی دیموکراتەکان بە فیتە لێدان وتاری سەرۆکیان بڕی، ئەوەش وایکرد سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڕەشەی لابردنیان بکات ئەگەر بەردەوام بن لەو مامەڵەیەیان.
