گۆڕانی زه‌رگه‌ته پەیامێکی ئاراستەی سه‌رۆكی هه‌رێم کرد
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/ گردی زه‌رگه‌ته پەیامێکی ئاراستەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کرد ،و داوای لێکرد ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی بزوتنه‌وه‌كه‌یان وه‌رنه‌دات و نه‌بێته فاكته‌ری ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/ گردی زه‌رگه‌ته له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوێنی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نه‌ریتی ساڵانه به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی له‌پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردوه، به‌ڵام پێویست بو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بێت، كه له رۆژی 13ی (نیسان)ی 2025ه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانگه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه هیچ سیفه‌تێكی قانونی و رێكخراوه‌ییان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا نیه و نوێنه‌رایه‌تی گۆڕان ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت خۆیان له به‌رده‌م هه‌مو كه‌ناڵه‌كاندا به ئاشكرا وتیان تا ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی نیشتیمانی رێكخه‌ر نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م كاره ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆیه له كاروباری ناوخۆیی گۆڕان و لایه‌نگرییه له گروپێكی لاده‌ر له‌ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم پێش هه‌ر كه‌سێكی دیكه ڕێز له قانون بگرێت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری گۆڕاندا نه‌كات و نه‌بێت به فاكته‌ری ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "هه‌موان ده‌زانن كه ساڵی رابردو به‌هۆی خواستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و دور له بنه‌ماكانی دیموكراسی و پێشێلكردنی زه‌قی ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ شه‌ش مانگ كه‌سێك بریكارنامه‌ی بۆ كرایه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه له 13ی (4)ی 2025 كۆتایهاتوه".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان/ گردی زه‌رگه‌ته داواشیكردوه، "دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه به‌شێك له‌كێشه‌كان و وه‌ك دامه‌زراوه‌ی حزبی به‌كارنه‌هێنرێن بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری پارته سیاسییه‌كان".
