گیانلەدەستدانی هەشت ئەندامی خێزانێک لە ئێران
دەزگاکانی راگەیاندنی ئێران رایانگەیاند لە پارێزگای لوڕستان هەشت ئەندامی خێزانێک کە بۆ رزگارکردنی یەکتری چوونە ناو بیرێکەوە، خنکان .
ئەمرۆ شەممە، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، رووداوەکە کاتێک دەستیپێکردووە، کە منداڵێک لەو خێزانە کەوتوەتە ناو بیرێکەوە، دواتر باوکی بۆ رزگارکردنی چووەتە ناو بیرەکەو و گیری خواردووە، دوای ئەو برای منداڵەکەش بۆ رزگارکردنی ئەو دوو کەسەی تر چوەتە ناو بیرەکەوە، پاشان ئەندامانی دیکە خێزانەکە بۆ رزگارکردنی ئەوانی دیکە یەک لەدوای یەک چونەتە ناو بیرەکە.
باسیان لەوەشکرد، هیچ کامیان سەرکەووتو نەبوون و سەرئەنجام هەر هەشت کەسەکە کە چوونەتە ناو بیرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشیان، بیرەکە بۆ کاری ئاودێری کشتوکاڵی بەکارهاتووە و قوڵییەکەی نزیکەی ٥٠ مەتر بووە، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە گیانیانلەدەستداوە
