گەرمیان.. دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر
ئەمڕۆ چوارشەممە، دهزگای ئاسایشی ههرێم دهستگیركردنی سێ بازرگانی ماددهی هۆشبهری له سنوری گهرمیان راگهیاند، ئاماژەی بەوەکرد توانرا دەستبەسەر 9 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیشدا بگیرێت.
دهزگای ئاسایشی ههرێم، له راگهیهندراوێكدا وتی، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەڕۆژی 1/10/2025 لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتو لەگەرمیان، هێزهكانمان توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 9 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و 45 دەمانچەی بێمۆڵەت و 92 دەنک حەبی (میسادۆن) کە بازرگانان ئامانجیان ساغکردنەوەیان بو لەهەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
