گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و مالیزیا دەستپێدەکاتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی رایگەیاند، لە مانگی (شوبات/2) گەشتی راستەوخۆی بەغدا – کولالامپور دەستپێدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی فڕۆکەی جۆری دریملاینەری دابینکردوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گشتی ئاسمانی عێراقی نیازی دەستپێکردنەوەی گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و کوالالامپور هەیە، لە مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ، لە هەر گەفتەیەکشیدا گەشتێکی ئاسمانی لەوجۆرە بەردەست دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەوەش بە نیازن پلانێکی نوێی کارکردن بخەنەڕو کە فراوانکردنی تۆڕەکانی گەشتی ئاسمانی و زیادکردنی بژاردەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانە عێراقییەکان لەخۆبگرێت، بە شێوەیەک ئاستی خزمەتگوزاری باشبێت و نرخەکانیشی گونجاو بێت.
لەو بارەیەوە مەناف عەبدولمونەعیم بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێلە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو فڕۆکانەی بۆ گەشتی بەغدا – کولالامپور دابین دەکرێن لە جۆری "دریم لاینەر"ن و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ گەشتیاران لەخۆدەگرێت.
