ھاوپەیمانی عەزم لە بارەی دورخستنەوەی حەلبوسی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ھاوپەیمانی عەزم کەله‌لایه‌ن موسەننا سامەڕائی سەرۆکایەتی ده‌كرێت هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، پشتیوانی له بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە لادانی محه‌مه‌د حەلبوسی لە پۆستی سەرۆک پەرلەمان ده‌كات.
ھاوپەیمانی عەزم له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حەلبوسی له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، "باوه‌ڕمان به گرنگی رێزگرتن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له كاره‌كانیدا هه‌یه، دڵنیاین له‌وه‌ی ئه‌م جۆره بڕیارانه به‌جددی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی به‌هێز و تۆكمه، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیارانه به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانین بۆ به‌ھێزکردنی بنەمای دەوڵەتی دەستوری لە عێراقدا و پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان رێز له‌و بڕیارانه بگرن و جێبه‌جێیان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشتر هه‌ڵوێستی خۆیان له رێگه‌ی پلاتفۆڕمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی حه‌لبوسی پیشانداوه، پێش ئه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی، له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق دوربخرێته‌وه.
