یانەی ئیتیحاد لەهەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بنزیمەدایە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەێرشبەرە فەرەنسییەکەی یانەکەیان.
مارکا ئاماژەی بەوەداوە، ئەندامانی کارگێڕی یانە سعودییەکە و لۆران بلانی راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکانیش دڵخۆشن بەو ئاستەی کە بنزیمە پێشکەشی دەکات لەگەڵ یانەکەیان و دڵنیان دەتوانێت هاوشێوەی سەرکردە بمێنێتەوە.
رونیکردووەتەوە، یانە سعودییەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گریبەستەکەی بە بێ ئەوەی گرنگی بەوە بدەن کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە.
دەشڵێت، بنزیمەش هەست بە دڵخۆشی دەکات بە ژاینکردن لە سعودیە و دوپاتیشیکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بیری لە وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ نەکردووەتەوە.
بنزیمە تا ئێستا 42 یاری بە درێسی ئیتیحادەوە ئەنجامداوە و 25 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستی هەیە، لەئێستاشدا یانەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ هیلال بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودیەدان.
کەریم بنزیمەی فەرەنسی لە هاوینی ساڵی 2023 لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ئیتیحادی سعودیەوە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت.
