یانەی ئیتیحاد پێشنیارێکی نوێ ئامادە دەکات بە بەهایەکی دارایی گەورە بۆ گواستنەوەی مەحەممەد سەڵاح
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "The Athletic"ـی بەریتانی، یانەی ئیتیحادی سعودی پێشنیارێکی نوێ ئامادە دەکات بە بەهایەکی دارایی گەورەوە بۆ قایلکردنی یانەی لیڤەرپوڵ بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ئەستێرەی میسری مەحەممەد سەڵاح بگوازێتەوە.
ڕۆژنامەی بەریتانی ڕایگەیاند کە پێشنیاری یانەی ئیتیحاد بە 235 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت بۆ قایلکردنی لیڤەرپوڵ بۆ وازهێنان لە مەحەممەد سەڵاح لە هاوینی داهاتوودا.
مووچەی مەحەممەد سەڵاح لەگەڵ ئیتیحای سعودی دەبێتە 85 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، ئەمەش چوار ئەوەندەی ئەو مووچەیەیە کە ئێستا لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ وەریدەگرێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر مەحەممەد سەڵاح بەو پێشنیارە بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئیتیحادی سعودیە، ئەوا دەبێتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا.
گرێبەستەکەی مەحەممەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی دێت و گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکەدا دەکرێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.
