یانەی هیلال بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی فەتحی بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی رۆشەنی سعودی یانەی هیلال بە ئامادەبوونی سالم دۆسەری باشترین یاریزانی سعودی رووبەرووی یانەی فەتح بووەوە.
تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە یانەی هیلال بە هێرشبردن دەستیان پێکردوو دوای تێپەڕبوونی پێنج خولەک میترۆڤیچ بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد و دوای هەوڵەکانی هەردوولا ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتای هات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی هیلال بەردەوامبوو لەسەر ئاستە بەرزەکەی و پارێزگاری لەو گۆڵەی تایمی یەکەم کرد، تاکوو لە سێ خولەکی کاتی زیادکراوی تایمی دووەمدا سالم دۆسەری گۆڵی دووەم و دڵنیای بۆ یانەکەی تۆمار کردوو، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنیان بەسەر فەتحدا بەدەست هێنا.
بەم ئەنجامەش یانەی هیلال بەبێ رکابەر بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی یەکەم و فەتح بە 23 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی سعودی دێن.
لە یاریەکی هەمان خولیشدا یانەی فەیحا و تائی بە سێ گۆڵ بەرامبەربوون و فەیحا بە 15 خاڵ تائی بە 11 خاڵ پلەکانی هەشتەم و دوانزەیەمی خولی سعودییان گرتووە .
