یانەیەکی سعودی لە هەوڵی ڕازیکردنی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی ناوەڕاستی یۆڤانتۆسە
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی هاتووە کە "پۆڵ پۆگبا"ی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستێکی گەورەی لەلایەن یانەی ئیتیحادی سعودیەوە پێگەیشتووە لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵیدا بێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سکای سپۆرت ئیتاڵی"، یانەکە گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بە پۆگبا کردووە بۆ ئەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە لە ماوەی سێ ساڵدا بەبڕی (100 ملیۆن یۆرۆ) یاری لەگەڵ یانەکەدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆگبا هێشتا بڕیاری گواستنەوەی بۆ سعودیە نەداوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەڵوێستەکەی بەدیار دەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پۆگبا لە ئێستادا لە سعودیەیە و هەروەها سەردانی یانەی ئیتیحادی کردووە بە ئاماژەدان بە ئەگەری بەشداریکردن لە تیمەکە.
شایانی ئاماژەیە کە یانەکە لە مانگی ڕابردوودا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی دوو یاریزانی فەڕەنسی "کەریم بنزیما" و "نگۆلۆ کانتی"، کە لەوانەیە ڕۆڵیان هەبێت لە ڕازیکردنی پۆگبا بۆ لەبەرکردنی کراسی یانە سعودیەکە.
پۆگبا لەم ساڵەدا وەرزێکی ئاڵۆز و کارەساتباری هەبوو دوای ئەوەی زنجیرەیەک برینی لێکەوتەوە کە لە ئەنجامدا بۆ چەند مانگێک لە یاریکردنی دوورکرایەوە.
