یه‌كێتی: به‌بڕیارێكی ئه‌منی و حزبی نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی داخراون
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێرو دهۆك دەردەبڕێت .ده‌شڵێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به بڕیارێكی ئه‌منی و حزبی نوسینگه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه داخراون.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نیگەرانی خۆی بەرامبەر داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی NRT لەهەولێرو دهۆك دەربڕی.
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتویه‌تی"بەداخەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی رۆشنبیریی و بەبڕیارێكی ئەمنی و حزبی لەهەولێر و دهۆك نوسینگەكانی كەناڵی NRT دادەخرێن، ئەم هەنگاوە جێگەی نیگەرانییەو كاریگەریی نەرێنێ لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت و روبەڕوی رەخنەی زۆر دەبێتەوە، بەتایبەت كە تەنیا چەند رۆژێكە وەزارەتی رۆشنبیریی سوپاسنامەی پێشكەش بەسەرجەم میدیاكانی كوردستان لەپای سەنگینیان لە روماڵی هەواڵ و روداوەكانی رۆژئاڤای كوردستان كردوە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هەروەك ئه‌م هه‌نگاوه دەبێتە هۆی زیاتر بەرتەسككردنی ئازادی رادەربڕین و ئازادی میدیایی لە وڵاتەكەمان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، وەكو بۆردی راگەیاندنی یەكێتی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێرو دهۆك دەكەین دەرفەت بە هەردو نوسینگەی NRT بدەن كە جارێكی دیكە بتوانن ئازادانە كارە میدیاییەكانی خۆیان لەو دو پارێزگایە جێبەجێ بكەن.
